حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.