حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
678
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست یان کەرەستە سەرەتایەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.

بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.