خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی شیری وشک تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی شیری وشک.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای هاوردەکردنی کەرەستەی تەقەمەنی پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەرەستەی تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
رێگادان بەهاوردەکردنى پێداویستى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چایخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ چایخانەکان، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
لارینەبوون بۆ هاوردەکردنی ماددە کیمیاویەکان پێشکەش کردنی ڕاوسەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی بهپێی رێككهوتننامهی ستۆكهۆڵم ورۆتردام و بازل (ئۆرگانیک و نا ئۆرگانیک) بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم ماددانە ژینگە دۆستن.
مۆڵەتی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزەبەخش پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخش یان کەرستە سەرەتاییەکەی، کە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانەوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
هاوردەکردنى بەروبووم و پێداویستییەکانى سامانى ماسی ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
مۆڵەتی پیشەی نووسینگەی خزمەتگوزار پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ نووسینگە خزمەتگوزاری، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی پیشەی بەرگدروو پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ پیشەی بەرگدرووی، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.