هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی نووسینگەی (بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە) مۆڵهتى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنهوه)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
کۆنتڕۆڵى جۆرى بەرهەمى کۆتایى کارگەکانى کەرتى تایبەت بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای هاوردەکردنی کامێرای چاودێری و ئامێری بێتەل و (GPS) پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەلوپەل، پێداویستی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.
خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی شیری وشک تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی شیری وشک.
پێدانی مۆڵەتی کار بە شوێنکاری فرۆشتنی کەلوپەل و پێداویستی بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بەو شوێنانەی، کە هەڵدەستن بە فرۆشتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هونەری لە بواری بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان.
ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە دەرەوەی وڵات یاخود لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
مۆڵەتی پیشەی نووسینگەی بیناسازی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە نووسینگەی بیناسازی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.