مۆڵەتی پیشەی دوکانی وشکە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە دوکانی وشکە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
مۆڵەتی پیشەی نووسینگەی بیناسازی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە نووسینگەی بیناسازی، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی مۆڵەتی كۆمەگڵەی ناحكومی نێودەوڵەتى وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدانى مۆڵەتى کاتى بۆ دروستکردنى ڕەژوو پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
مۆڵەتی پیشەی کارگەی پلاستیک پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ کارگەی پلاستیک، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی ڕاوێژکاری بۆ نەخشەسازی لە بواری بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەت بە ڕاوێژکاری نەخشەسازی لە بواری سەلامەتی گشتی (السلامة العامة) و بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە هەرێمی کوردستان.
مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە) مۆڵهتى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنهوه)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای هاوردەکردنی کامێرای چاودێری و ئامێری بێتەل و (GPS) پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەلوپەل، پێداویستی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.