حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
673
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (VAST) واتە لە ڕێگای مانگی دەستکرد کە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێی (٢) دوو کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).