کۆنتڕۆڵى جۆرى بەرهەمى کۆتایى کارگەکانى کەرتى تایبەت بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
مۆڵەتی شۆفێری کاتیی بۆ کەسی بیانی هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
ڕێگەپێدانی ئەمنی تایبەت بە هاوردەکردنی کەلوپەل هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە، کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستییان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کارگەی پڕکردنەوەی بتڵی ئاگر کوژێنەوە پێدانی مۆڵەتی کارە بە کارگەی تایبەتمەند لە بواری پڕکردنەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی ڕاوێژکاری بۆ نەخشەسازی لە بواری بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەت بە ڕاوێژکاری نەخشەسازی لە بواری سەلامەتی گشتی (السلامة العامة) و بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە هەرێمی کوردستان.
مۆڵەتی جام ڕهشکردنی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی ڕهشکردنی جامی ئۆتۆمبێلە لهسهر داواکاری خاوهنی ئۆتۆمبێل، به ئهنجامدانی ڕێکاره یاساییهکان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
پێدانی مۆڵەتی کار بە شوێنەکانی فرۆشتنی کامێرای چاودێری و ئامێری بێتەل و (GPS) پێدانی مۆڵەتی کارە بەو شوێنانەی تایبەتن بە فرۆشتنی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە شوێنکاری فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی پێدانی مۆڵەتی کارە بە شوێنکاری تایبەتمەند لە بواری فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی لە هەرێمی کوردستان.