پێناسە
              پێدانی مۆڵەتی کارە بە شوێنکاری تایبەتمەند لە بواری فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان - بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەتپێدان / هەولێر
هەولێر / تەنیشت ئاسایشی هەولێر
            
    مەرجەکان
          بریکارنامە، کاتێک مامەڵەکە لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت.
      
      
  
      پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی مۆڵەتی کار لە لایەن خزمەتخواز، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئەمنی.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی خزمەتخواز).
          کارتی زانیاری خزمەتخواز.
              ماوەی پێویست
              سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژی کارکردن.
          تێچوو
              بەپێی بەیانی ژمارە (٤) لە ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٥ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ژمارە (٧٧) لە ٣\٢\٢٠١٦ی ئەنجومەنی وەزیران، (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ڕسوماتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ و (٥٠٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی مۆڵەتی کار.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٤)، بڕگەی (٤) لە ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥,٠٠٠$) پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) وەردەگیرێت.
          بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی (٤)، بڕگەی (٤) لە ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٥، (٥,٠٠٠$) پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە (تأمینات) وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەکات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
      
      سەردانی هۆبەی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردن و تۆمارکردنی داواکاری خزمەتخواز.
      
      خزمەتخواز دوای ئەو کاتەی، کە بۆی دیاریکراوە سەردان دەکاتەوە، بە مەبەستی دانی بەڵێننامە و ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
      
      سەردانی بەشی یاسایی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە لە خزمەتخواز یان بریکارەکەی.
      
      سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسومات و دانانی بارمتە (تأمینات).
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری ناوخۆ
          بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
          بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOI-36
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        23-04-2024