حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
دۆزينەوەى تواناى ڕاكێشان و كشانى ئەم مادەيەيە كە لە هەندێك لە پێکهاتە جياوازەكانى ستڕەكچەردا بەكاردێت بە مەبەستى پێدانى توانايەكى بەرز بە ستڕاكچەرەكە بەرامبەر بەو هێزانەى كە چاوەڕوان دەكرێت تووشى ببێت.
ئەم مادەيە بەكاردەهێنرێت لە دروست كردنى هاوکێشەى ئەسفەلتى بۆ پرۆژەکانى دروست کردنى ڕێگاوبانەکان.
پێدانی ڕەزامەندیی کارکردن بە بەشی تیشک، بۆ ئەو کەسانەی کار لەگەڵ ئامێرە تیشکدەرەکان دەکەن بە هەموو جۆرەکانیانەوە (ئێکسڕەی، سیتی‌سکان، مامۆگرافی، قەستەرە، ئۆپی‌جی)؛ هەروەها چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی لە بەشی تیشک کار دەکەن، بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی لە تیشک.
بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).