تۆمارکردنی نووسینگەی تاکە کەسی بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.
مۆڵەتی کردنەوەى پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ناحکومی پێدانی مۆڵەتە بۆ کردنەوەی پەیمانگای فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى، پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن.
پێدانی مۆڵەتی هێنانی دەرمان بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکان لە کوردستان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا هاوردەی دەکەن.
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحکومی بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێرکردن، وێڕای تواناکانی حکومەت زەمینەی گونجاو دێتە کایەوە بۆ کێبرکێ لە بواری پەروەردەی دروست لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتى بریکارنامەی بازرگانى بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
هاوبەشی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به ئاوی خواردنه‌وه هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
پێدانی مۆڵه‌تى کارکردنى گه‌شتیارى بۆ (کۆمپانیا، نووسینگه، وەکالە)ى گه‌شتیاری ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو (کۆمپانیا، نووسینگه و وەکالە) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌ستپێکردنی کار.
پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن) پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.
پێدانی مۆڵەتی سەرەتایی کارگە ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.