پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی فێرکردنی شۆفێری پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای کاروباری نشینگەی بیانیان پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری کاروباری نشینگەی بیانیان لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی ڤیزا بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتی بیانییە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
قهرهبووکردنهوهى ئاواره گهڕاوهکانى ئێران و تورکيا قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕێگەپێدانی ئەمنی تایبەت بە هاوردەکردنی کەلوپەل هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە، کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستییان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
پێدان و نوێکردنەوەی ناسنامەی کارمەند و چەک بە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاسەوانی دروستکردنی ناسنامەی کارمەند و ڕێگەپێدانی هەڵگرتنی چەکی کۆمپانیایە بۆ کارمەندەکانی کۆمپانیاکانی ئەمنی.
پێدانى پشتگيرى بۆ ئاوارەکان پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری پاسەوانی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای پاسەوانی تایبەت، بە مەبەستی پاسەوانیکردن لە دامەزراوە تایبەتەکان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە شوێنەکانی فرۆشتنی کامێرای چاودێری و ئامێری بێتەل و (GPS) پێدانی مۆڵەتی کارە بەو شوێنانەی تایبەتن بە فرۆشتنی کامێرای چاودێری، ئامێری بێتەل و (GPS) لە هەرێمی کوردستان.