نوێکردنەوەی مۆڵەتی نووسینگەی فێرکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێل هەر نووسینگەیەکی فێرکردنی شۆفێری مۆڵەتەکەی دوای ساڵێک بەسەردەچێت. پێویستە نووسینگەکان ساڵانە مۆڵەتەکەیان نوێبکەنەوە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی کاری ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بە هاوڵاتیان بکەن.
دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانیکردن بە ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە بۆ هاوڵاتییان، بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دەرەوەی وڵات.
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆرسیکل جۆری (A) بەڵگەنامەیەكەی فەرمییە كە ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری ماتۆڕسکیل بکات، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکاردێت.
پێدانى مۆڵەت بۆ هەناردەکردن و هاوردەكردنى ئاژەڵى کێوى و ڕووەک بۆ ناوەوە و دەرەوەى عێراق بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.
دەرهێنانی مۆڵەتی وەرشەی زێر پێدانی مۆڵەتی وەرشەیە بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێڕ بە پیشەوەرانی وەرشەی سەربەخۆ و وەرشەی پێشکەوتوو.
پێدانی مۆڵهتی هاوردن پێدانی مۆڵهتە بۆ هاوردهکردنی گشت کهلوپهلێک له دهروازه سنوورییهکانی ههرێمی کوردستان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.