لاری‌نەبوون بۆ هەناردەکردن و هاوردەکردنی ئاژەڵ، باڵندەی کێوی و ڕووەک

پێناسە
بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردن، هەناردەکردن و ترانزێت بۆ ئەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێ دەدرێت بەپێی ڕێککەوتننامەی سایتس؛ بە مەبەستی بەخێوکردن و پەروەردەکردنیان لە ماڵان. پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سایتسیان (CITES) هەبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - فەرمانگەی کاروباری هونەری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / فەرمانگەی کاروباری هونەری / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Enviro.kurd@yahoo.com
07504547773
مەرجەکان
پێویستە لەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانە بێت کە ڕێگەپێدراون بەپێی ڕێککەوتننامەی سایتس (CITES).
نووسراوی لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان، پۆلیسیی دارستان و ژینگە، ڤێتێرنەری، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە کارتى نیشتمانى.
وێنەیەک لە پاسپۆرتى کەسى داواكار.
وێنەیەک لە ناسنامەى بازرگانى.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) ڕۆژ بۆ یەک (١) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پیشکەشکردنی داواکاری، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت بۆ هەناردەکردن و هاوردەكردنى ئاژەڵى کێوى و ڕووەک.
وەرگرتنی زانیاریەكان (بەڵگەنامەكان و ناسنامەكان) كە لە ماددەی (7) ڕێنمایی ژمارە (2)ی سڵی 2022 تایبەت بە بەخێوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوی هاتووە.
ئاڕاستەكردنی نووسراوێک بۆ وەرگرتنی لاری نەبوونی (بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان - پۆلیسیی دارستان و ژینگە - ڤێتێرنەری - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسايش).
پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەت بۆ دەرکردنى بڕوانامەى سايتس (CITES) لە لایەن فەرمانگەى ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا(ممثلیە اقلیم كوردستان - بغداد)، بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوانامەی سایتس؛ بە هاوپێچکردنی نموونەی فۆرمی داواکاریی بڕوانامەی سایتس لەگەڵ ناسنامە و بەڵگەنامەکان.
لەکاتێکدا ئەگەر ئەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانەی داواکراون هەناردە بکرێن، بەڵام لە ناو لیستی سایتسدا (CITES) نەهاتبێتن، دەستەی ژینگە دەتوانێت ڕەزامەندی بدات بە هەناردەکردنیان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
سەرۆکی دەستە
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و یاسایی و دارایی
لێپرسراوی بەشی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
BOE-08
دوا دەستکاری
05-05-2026