پێدانی ڕەزامەندی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان پێدانی ڕەزامەندی کارکردن بە بەشی تیشک ئەوانەی کە کاردەکەن لەگەڵ ئامێری تیشک بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئیکس رەی، سیتی سکان، ماموغرافی، قەستەرە، opg) وە چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە بەشی تیشک کاردەکەن بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەل و پەلی خۆپارێزی لە تیشک.
پێدانی ڕەزامەندی هاوردەکردنی ئامێر و گازەکانی HFC بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).
لابردنی ئاسنی سیكرابی پیسبوو بە تیشك پشكنینی ئەو پارچە ئاسنانەی كە سیكراب بوون بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەكان بە تیشك جیادەكرێتەوە لە پارچە خاوێنەكان، بە مەبەستی پشكنینی پارچەی تیشكدەر وەكو كەل و پەلی پاشماوەكانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە كەرستەی تیشكدەر كە كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندروستی.
پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.
کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی تیشکدەر پێدانی ڕەزامەندی ژینگهیی بۆ سهرچاوهی تیشكدهر له هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشهسازی و رێگا وبان و چیمهنتۆ، شیش، كانزكان، كارگهكان.
چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو سەرچاوانەی ژینگە پیس دەکەن چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو پڕۆژانە و چاڵاكییانەی كە كاریگەرییان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە، چ وەک ئەركی فەرمانگە یان سكاڵای هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێن، بۆ دەستنیشانكردنی سەرپێچییەكان و پێبژاردنیان. بەپێی یاسای ژمارە (٨) ساڵی ٢٠٠٨ حوكمەكانی سزادان لە ماددەی (١٦،٤١،٤٢،٤٣).
ڕاوێژکاری زانستی بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی دەرهاوێشتەی چاڵاکییە پیشەسازییەکان کە ژینگە پیس دەکەن پێدانی ڕاوێژکاری و ڕێنمایی بە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی هەوا بە شێوەیەکی زانستی و دروست.
پێدانی مۆڵەتی ڕاوکردن بریتيیە لە پێدانی ڕەزامەندی بەو کەسانەی ئارەزووی ڕاوکردنیان هەیە، بە مەرجێک تەقەمەنی بەکارنەهێنن و تەنیا لە کاتی وەرزی ڕێگەپێدراوی ڕاوکردندا ڕاوبکەن.
هۆشیاری ژینگەیی له رێگای ڕاگهیاندن و سیمینار و كۆنگره و كۆنفرانسهكانهوه هۆشیاری ژینگەیی هاونیشتمانییان و بە کلتوورکردنی پرسی ژینگەپارێزی و کردنی بە پرسێکی گشتگیر و ڕوونکردنەوەی پابەندییەکانی هەرێم لە ڕوانگەی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتەکانی تایبەت بە ژینگە، ئەمەش لەرێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو و نووسراو و خول و كۆنفرانس و کارو چالاکیی جۆراوجۆر بەپێی پێشهات و ڕەوشی ژینگەی هەرێم بەگشتی و یاخود ناوچەیەکی دیاریکراو.
لارینەبوون بۆ هاوردەکردنی ماددە کیمیاویەکان پێشکەش کردنی ڕاوسەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی بهپێی رێككهوتننامهی ستۆكهۆڵم ورۆتردام و بازل (ئۆرگانیک و نا ئۆرگانیک) بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم ماددانە ژینگە دۆستن.