حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

فەرمانگەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

پێدانی ڕەزامەندیی کارکردن بە بەشی تیشک، بۆ ئەو کەسانەی کار لەگەڵ ئامێرە تیشکدەرەکان دەکەن بە هەموو جۆرەکانیانەوە (ئێکسڕەی، سیتی‌سکان، مامۆگرافی، قەستەرە، ئۆپی‌جی)؛ هەروەها چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی لە بەشی تیشک کار دەکەن، بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی لە تیشک.
بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).
پشكنینی ئەو پارچە ئاسنانەی كە سیكراب بوون بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەكان بە تیشك جیادەكرێتەوە لە پارچە خاوێنەكان، بە مەبەستی پشكنینی پارچەی تیشكدەر وەكو كەل و پەلی پاشماوەكانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە كەرستەی تیشكدەر كە كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندروستی.
پێدانی ڕەزامەندی ژینگه‌یی بۆ سه‌رچاوه‌ی تیشكده‌ر له‌ هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه‌، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشه‌سازی و رێگا وبان و چیمه‌نتۆ، شیش، كانزكان، كارگه‌كان.
هۆشیاری ژینگەیی هاونیشتمانییان و بە کلتوورکردنی پرسی ژینگەپارێزی و کردنی بە پرسێکی گشتگیر و ڕوونکردنەوەی پابەندییەکانی هەرێم لە ڕوانگەی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتەکانی تایبەت بە ژینگە، ئەمەش لەرێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو و نووسراو و خول و كۆنفرانس و کارو چالاکیی جۆراوجۆر بەپێی پێشهات و ڕەوشی ژینگەی هەرێم بەگشتی و یاخود ناوچەیەکی دیاریکراو.
بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردن، هەناردەکردن و ترانزێت بۆ ئەو ئاژەڵ، ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێ دەدرێت بەپێی ڕێککەوتننامەی سایتس؛ بە مەبەستی بەخێوکردن و پەروەردەکردنیان لە ماڵان. پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سایتسیان (CITES) هەبێت.