پێدانى مۆڵەتى کاتى بۆ دروستکردنى ڕەژوو پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
پێدانى مۆڵەت بۆ بەرهەمهێنانى بنیشت لە دار قەزوان پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
پێدانی مۆڵەتى بیرى قووڵ بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
هاوردەکردنی قرکەر و پێداویستی تر ئەم خزمەتە بریتییە لە هاوردەکردنی قڕکەری کشتوکاڵیی و پێداویستی تر لە پاراستنی ڕووەک لە دەرەوەی وڵات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ.
ئامێرە کشتوکاڵییەکان پێشکەشکردنی خزمەتی هونەری بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پاڵپشتی ناساندنی جووتیاران بەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵەی ئامێری کشتوکاڵی دەکەن.
هاوردەکردنی گوڵەبەڕۆژە بریتییە لە داواکاری خاوەن کارگەکانی چەرەزات و بازرگانەکان بۆ هاوردەکردنی چەرەزات لە دەرەوەی هەرێم.
ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە دەرەوەی وڵات یاخود لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.