مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی جلشۆر پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی جلشۆر دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی ماتۆڕی ئاودان پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی ماتۆڕی ئاودان دەکەن.
مۆلەت و رێگەپێدان بۆ بەرهەمە کانزای و کیمیاوییەکان بەرهەمى نەوت و گاز و موادى کیمیاوى و هەموو ماددە پترو کیمیاویەکان بەگشتى و مۆلەت پێدان لە هەر بوارێک کە لە تایبەتمەندى وەزارەت دا.
پێدانى مۆڵەت و سەرپەرشتى کردن و جێبەجێکردنى پۆندە هەرەوەرزییەکان بریتییە لە دروستکردنى پۆند بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ مەبەستى زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى و کشتوکاڵى بە شێوەى هەرە وەرزى لەلایەن کۆمەکى هاوڵاتییان و پاڵپشتى ڕێکخراو کۆمپانیاى خێرخوازییەکان ئەنجام دەدرێت.
کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی تیشکدەر پێدانی ڕەزامەندی ژینگهیی بۆ سهرچاوهی تیشكدهر له هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشهسازی و رێگا وبان و چیمهنتۆ، شیش، كانزكان، كارگهكان.
پێدانی ڕەزامەندی هاوردەکردنی ئامێر و گازەکانی HFC بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).
پێدانی ڕەزامەندی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان پێدانی ڕەزامەندی کارکردن بە بەشی تیشک ئەوانەی کە کاردەکەن لەگەڵ ئامێری تیشک بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئیکس رەی، سیتی سکان، ماموغرافی، قەستەرە، opg) وە چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە بەشی تیشک کاردەکەن بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەل و پەلی خۆپارێزی لە تیشک.
لابردنی ئاسنی سیكرابی پیسبوو بە تیشك پشكنینی ئەو پارچە ئاسنانەی كە سیكراب بوون بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەكان بە تیشك جیادەكرێتەوە لە پارچە خاوێنەكان، بە مەبەستی پشكنینی پارچەی تیشكدەر وەكو كەل و پەلی پاشماوەكانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە كەرستەی تیشكدەر كە كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندروستی.
پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.