حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
671
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی نووسینگە و تۆمارگەکانی ڤیدیۆ و CD و DVD و دی ڤی کام، کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە پیتزا و کولێرە بە قیمە، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی سینەماکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ لەکیسنانی خواردەمەنی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.