پێناسە
دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل، بۆ هەموو هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەرێم، کە تەمەنی شازدە (١٦) ساڵی تەواو کردبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
شازدە (١٦) ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت بە ساڵ و مانگ و ڕۆژ.
خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
یان بەشێوەیەکی فەرمی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
لە ڕووی تەندروستی و ئەقڵییەوە لێهاتوو بێت.
دەرچووبێت لە تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە بەدەستهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل.
لەو پارێزگایە داواکاری پێشکەشبکات، کە تێیدا نیشتەجێیە.
سزای قەدەغەی لێخوڕینی لەسەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
بۆ کەسی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان پاسپۆرت و کارتی نشینگە.
کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
پێنج (٥) وێنەی کەسی تازە.
ڕاپۆرتی پزیشکی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
- پشکنینی چاو بڕی (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار لە حکومی و (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار لە سەنتەری ئەهلی.
- بڕی (٧٥٠) حەفت سەد و پەنجا دینار بۆ فایل.
- ڕسوماتی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی هەرێم دەکات.
سەردانی پەنجەرەی وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی فۆڕمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆرسکیل.
سەردانی لیژنەی پشکنینی تەندروستی دەکات، لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ.
بەشداری دەکات لە تاقیکردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ (میکانیک).
تاقیکردنەوەی تایبەت بە ماتۆرسکیل، کە لە گۆڕەپانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدات.
سەردانی ژووری ئەفسەری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکەی.
سەردانی پەنجەرەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل.
سەردانی ژووری تۆمارکردن دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی، تۆمارکردنی لە تۆمارەکان و دروستکردنی مۆڵەتی ماتۆرسکیل.
سەردانی ژووری وەرگرتنی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وەگرتنەوەی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-07
دوا دەستکاری
25-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان