پێناسە
              بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / ناونیشانی هۆڵی بۆنە و مەڕاسیم لە پارێزگاکان
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری / هەولێر
هۆڵی پێشەوا / شەقامی (٦٠)م / وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
            
    بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری / هەولێر
هۆڵی میدیا / شەقامی (٣٠) م / بەرامبەر هۆتێلی شیڕاتۆن
            
    بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری / سلێمانی
تەلاری هونەر / شەقامی (٦٠)م / چواریانی سەرچنار
            
    بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری / سلێمانی
هۆڵی ڕۆشنبیری / باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری
            
    بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری / دهۆک
هۆڵی جزیری / باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری
            
    مەرجەکان
          داواکاری ئاڕاستەی شوێنی بەرپرس دەکرێت، بە مەرجێک مەبەستی چاڵاکییەکە دیاریکراو بێت.
      
      شوێنی داواکار ناسراو یان مۆڵەتدراو بێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          تەنیا نامەیەکی فەرمیی لە لایەن داواکار ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار دەکرێت و جۆر و تایبەتمەندی چاڵاکییەکە دیاریدەکرێت.
              ماوەی پێویست
              سی (٣٠) خولەک.
          تێچوو
              زۆربەی چاڵاکییەکان بێبەرامبەر هۆڵیان بۆ تەرخاندەکرێت، ئەگەر کرێ وەربگیرێت بەم شێوەیە لە نێوان (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار تا (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار بە جۆر و شوێنی هۆڵەکان دەگۆڕدرێت.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          پێشکەشکردنی داواکارییە.
      
      وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەری گشتییە بە نووسراو.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
          بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
          بەڕێوەبەرایەتی یاسا
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOCY-03
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        14-04-2024