حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
671
خزمەت

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

كتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێركارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش دەكات، كتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی كتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كتێبخانەی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت)، لە ڕێگەی دابینكردنی نوێترین سەرچاوە و كتێب بۆ گشت كتێبخانە گشتییەكان، لەگەڵ كردنەوەی كتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەكێک و گوندێک بەپێی توانا.
سەرجەم ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١)ی لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٤ دا ناویان هاتووە بۆ پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نموونە (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
بریتییە لە ساناكردن و ڕاپەراندنی ئیش و كارەكانی چاپەمەنی ئەم وەزارەتە و بە چاپ گەیاندنی بەرهەمە گرنگەكانی نووسەر و شاعیر و هونەرمەندەكان، بە مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕوناكبیری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و هاندان و ده‌ستگرتنی نووسه‌ران و ڕوناكبیران بۆ چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
(ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، هه‌روه‌ها (بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (٥١٢) له‌ (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان خزمەتگوزاری سپاردنی کتێب و چاپکراوی ناخولەکی لە ڕێگەی هۆبەکانی سپاردن پێشکەشدەکات، و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی (یاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٣ هەموارکراو - مادەی هەشتەم) بەپێدانی ژمارەی سپاردن بۆ کتێب و چاپکراوی ناخولەکی پێش چاپکردنیان و تۆمارکردنیان لە تۆمارەکانی سپاردن لە بەرامبەر وەرگرتنی پێنج (٥) دانە لە هەر کارێک دوای چاپکردن.
بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی فۆتۆکۆپی و ئیستینساخ، کەپسی ناسنامە (کپس الهویات)، پەڕاوگە (القرتاسیة)، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.