پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ کتێب و چاپکراوی ناخولەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان خزمەتگوزاری سپاردنی کتێب و چاپکراوی ناخولەکی لە ڕێگەی هۆبەکانی سپاردن پێشکەشدەکات، و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی (یاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٣ هەموارکراو - مادەی هەشتەم) بەپێدانی ژمارەی سپاردن بۆ کتێب و چاپکراوی ناخولەکی پێش چاپکردنیان و تۆمارکردنیان لە تۆمارەکانی سپاردن لە بەرامبەر وەرگرتنی پێنج (٥) دانە لە هەر کارێک دوای چاپکردن.
چاپكردنی كتێب بریتییە لە ساناكردن و ڕاپەراندنی ئیش و كارەكانی چاپەمەنی ئەم وەزارەتە و بە چاپ گەیاندنی بەرهەمە گرنگەكانی نووسەر و شاعیر و هونەرمەندەكان، بە مهبهستی خزمهتكردن به بزوتنهوهی ڕوناكبیری و دهوڵهمهندكردنی كتێبخانهی كوردی و هاندان و دهستگرتنی نووسهران و ڕوناكبیران بۆ چاپكردنی بهرههمهكانیان. (ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، ههروهها (بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران ژماره (٥١٢) له (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
کتێبخانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان كتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێركارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش دەكات، كتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی كتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كتێبخانەی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت)، لە ڕێگەی دابینكردنی نوێترین سەرچاوە و كتێب بۆ گشت كتێبخانە گشتییەكان، لەگەڵ كردنەوەی كتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەكێک و گوندێک بەپێی توانا.
پێدانی مۆڵەتی یانە وەرزشییەکان مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
پێدانی هۆڵ بۆ بۆنە و مەڕاسیم بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
پێدانی مۆڵەتی ياسایی بە میدیایی بینراو و بیستراو (ڕێكخستنی فرێكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان) بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.
پێدانى مۆڵەتى پیشەیى هونەرى سەرجەم ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١)ی لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٤ دا ناویان هاتووە بۆ پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نموونە (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).