حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ یان ئەو ئامێرانەیە له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەنەوە بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، یان بە هۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرییان بۆ درێژبکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەشدەکەن.
یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
په‌سه‌ندكردنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان لە دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر بڕوانامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه‌ چ له‌شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته‌ یان فایل و داتای كۆمپیوته‌ری، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.