بريکارنامەى گشتى بريکاردار (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکار (الوکيل)ی خۆى، بە مەبەستی ئەوەی، کە ڕەفتارە ياساييەکانى لە بری ئەنجام بدات.
ڕێپێدانی بریکارنامە لەجیاتی ناکام بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
تۆمارکردنی ئامێرەکان هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.
بريکارنامەى تايبەت بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریتەکان بگونجێت.
پێدانی کارتی نشینگە بۆ بەیەکگەیاندنی خێزانی (لایەنێک عێراقی) پێدانی کارتی نشینگەیە تایبەتە بەو هاوسەرانەی (ژن-مێرد) کە لایەنێکیان عێراقییە و لایەنەکەی تر بیانییە.
گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەی کەسی بیانی لە نێوان پارێزگاکان گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەی کەسی بیانییە لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر لە کاتی گۆڕینی شوێنی کارەکەی یاخود شوێنی نیشتەجێبوونی، دوای گواستنەوەی دۆسییەکەی کارتێکی نشینگەی نوێی پێ دەدرێت لەو پارێزگایەی کە دۆسییەکەی بۆ دەگوازێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی بە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدانی مۆری دەرچوون بە کەسی بیانی مۆرێکە لە پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەی فەرمی کەسانی بیانی دەدرێت، بە مەبەستی دەرچوون و بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە بە شێوەیەکی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگەکەیان بەسەرچووە یاخود بە ڕەزامەندی خۆیان دەیانەوێت کارتی نشینگەکەیان هەڵبوەشێنەوە، یاخود پەنابەرن، یاخود بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) بۆ دروست دەکرێت.
درێژکردنەوەی ڤیزا بۆ کەسانی بیانی (تمدید فیزا) هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای کونسولخانەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.