حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.
تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە، کە کەسێک بە هۆیەوە بە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان ڕەفتارێکەوە پابەندی دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.
ڕێگەدان بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بەپێى مەرج و ڕێنماییەکانی دابەشکردن، واتا بوون بە بریکاری دابەشکردنی غاز.
بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتی یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنیا بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت، کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشانکراوە.
دابینکردنى بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی وڵات، بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دامودەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.
بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.

پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).