حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

ئه‌ستۆى دارایی (ذمة مالیة) که‌سێکه‌ لاى که‌سێکى تر، کە ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ پێی بداته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ى دادنوسه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ يان ده‌يپارێزێت. بەهۆى ئەوەى خاوه‌نه‌که‌ى (له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ يان کێشە لەنێوانیاندا هەیە يان کۆچیکردووه‌ بۆ ميراتگرانى ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌).
هۆشداری پێدانە لە لایەن کەسێک یان لایەنێک بە کەسێک یان لایەنێکی تر، بۆ مەبەستێکی دیارکراو، بە مەرجێک هۆشداری پێدانەکە ناو زڕاندنی تێدا نەبێت و لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریت دەرنەچێت.

گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یاخود مەعنەوی، بۆ بە کرێدانی ماڵێکی گواستراوە یاخود نەگواستراوە. لە گرێبەستەکە بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێک دەکەون، دیاری دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
بەڵگەنامەیەکی یاساییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی خاوەن قەرز، کە قەرزدار ئامادەی دەکات بۆ خاوەن قەرز.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر ڕەفتارکردنی ماڵیی (گوازراوە، نەگوازراوە) بە موڵکی ناکام وەک (کڕین، فڕۆشتن، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو، یان جیاکردنەوە و یەکخستنی موڵکی ناکام)، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەشی ناکام.
بریتییە لە دەربڕینی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی ناکامەکان لەسەر بەڵگەنامەکانی (پێبسپێری، دەسەڵات - بەندکردن، سەرکاردانان) کە لە دادگا تایبەتمەندەکان دەردەچن، بۆ دەستنیشانکردنی کەسێکی شیاو بۆ سەرپەرشتیکردنی ناکام.