پشکنینى ترشى ناوهكى دی ئێن ئهى (DNA) بریتییە لە پشکنینى ترشى ناوهكى ناسراو به دی ئێن ئهى (DNA) بۆ کەسانی زیندوو یان مردوو بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسە یاساییەکان لەسەر فەرمانى بەڕێز دادوەر.
پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
بەرابەرکردنی بڕوانامەی بیانی (معادلة الشهادة) هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەرابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
بڕوانامەی بێتاوانی ( شهادة عدم المحکومیة ) بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی یاسایی، کە تۆماری پێشینە و رابردووی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێشینە و سزادانی یاسایی، لەخۆ دەگرێت. بەکار دێت بۆ مەبەستی یاسایی و دادگایی، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و تایبەت، وەرگرتنی ڤیزە و سەفەرکردن، کارکردن، خوێندن، یان هەر مەبەستێکی دیکە. ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر داوای دادگاکان، فەرمانگە حکومییەکان و ناحکومییەکان، خودی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی، پێشکەش دەکرێت.
ڕێکخستنی کاری شۆفێری تەکسی و لێدانی لەزگە بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (بە هەموو جۆرەکانی) نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن، گشت جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
هەڵوەشاندنەوەی بریکاری ئارد و خۆراک هەڵوەشاندنەوەی بریکارە بە ڕەزامەندی خۆی یاخود بەهۆی کۆچی دوایییەوە، بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی بریکارییەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
نوێکردنەوەی ناسنامەی ساڵانەی بریکاری ئارد و خۆراک نوێکردنەوەی ساڵانەی ناسنامەی بریکاری هەر بریکارێکە لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەندی خۆی. بریکاری ئارد لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە. بریکاری خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک.