حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا.

گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییانە، دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پێشکەشدەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سندووقی سکاڵا لە کەرتی گشتی، تایبەت، یان هەر کەموکورتییەک کە پەیوەندی بە تەندروستیی تاکەوە هەبێت.
بریتییە لە پشکنینى ترشى ناوه‌كى ناسراو به‌ دی ئێن ئه‌ى (DNA) بۆ کەسانی زیندوو یان مردوو بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسە یاساییەکان لەسەر فەرمانى بەڕێز دادوەر.