حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

په‌سه‌ندكردنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان لە دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، دوای وردبینی و یه‌كانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سه‌ر بڕوانامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایەی له‌ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامه‌كان پارێزراوه‌ چ له‌شێوه‌ی فایلی به‌رجه‌سته‌ یان فایل و داتای كۆمپیوته‌ری، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بریتییە لە تۆمارکردنى گرێبەستێک لە نێوان فرۆشیار و کڕیار، بەڵام کڕیار کەسى واتاییە (شخص معنوي)، بەپێى یاسا ئەم کەسایەتییە پێدراوە وەکو (کۆمپانیا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان)، کە بەپێی چەند مەرجێک و ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمارکردنەکە ئەنجامدەدرێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا لەسەر ئەنجامدانی کارێک یان ڕەفتارێک ڕێکدەکەون. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو، بە مەرجێک بە پێچەوانەی یاسا و دابونەریتی گشتی نەبێت.
تۆمارکردنی گرێبه‌ستێکه‌ له‌ نێوان خاوه‌ن کار، کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک، لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێک دەکەون، دیار دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بۆ هاوبەشبوون لە کارێک یان مافێک. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا کەسێکیان یان چەند کەسێکیان دان بەدەست هەڵگرتنیان دەنێن لە مافەکانیان. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان دیارینەکراو.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەبردرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی داد ڕادەستێنرێن و پەسەنددەکرێت.
کەسێک دەبێتە دەستەبەر (کفیل)ی کەسێکی تر لە سەر بڕە پارەیەکی دیارکراو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی کەس یاخود لایەنی سێیەم. دەستەبەری دارایی لە فەرمانگەکانی دادنوسی ڕێکدەخرێت.