خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا بڕاندەکان تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نووسراوی هاوردن.
داڕشتن و ئەنجامدانی گرێبەستەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و نەوتی خاو ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی گازئۆیل بۆ وێستگەکانی کارەبا و گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگەکان لە کێڵگەکان.
پێدانى مۆڵەتى دامەزراندنى پڕۆژەى قارچک کۆکردنەوەی داتا و زانیاری دەربارەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی قارچک و، بەخشینی مۆڵەت بەو پرۆژانە بە پێی ڕێنمایی تایبەت.
مۆڵەتی سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئينتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستەمی (WIFI) خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (WIFI) کە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن (٢٠) بیست کۆمپانیای مۆڵەت پێدراو لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
پشکنینی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو چیمەنتۆیە بزاندرێت، بۆ دڵنیابوون لە شیاویی چیمەنتۆکە بۆ بەکارهێنان.
سەرپەرشتی کردنی دانانی سیستەمی غازی مەرکەزی سەرپەرشتی کردنی راکێشانی بۆڕی غازی بۆ ماڵان، شوێنە گەشتیارییەکان، کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی کە لە لایەن کۆمپانیای رێپێدراو ئەنجام دەدرێت و دواتر غازەکەی بۆ دابین دەکرێت.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکان پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
بە بازاڕکردنى خزمەتگوزارییەکانى ناو فڕۆکەخانە زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى لە هەردوو بوارى (None-Aeronautical & Aeronautical).
بەڕێکردن (تەرویج) (Promotion) کردن بۆ پڕوژەکانی وەبەرهێنان ئامادەکردنی ئەو زانیارییانەی کە پەیوەندییان بە ئابووری و کۆمەڵایەتی و شوێنی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانی ههرێمى کوردستانەوە ههيه، بەپێى کەشوهەوا و کهرتى کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و هەروەها دیاریکردنی قەبارەی سامانی سروشتی و ژمارەی دانیشتوان. ئەم زانییاریانەش بە شێوەی نامیلکە ڕێکخراوە وەک Fact sheet، spotlight doing business in kurdistan و investment opportunities هتد . بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.