پێناسە
              بریتییە لە گواستنەوەى خاوەندارێتى پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگەى پەلەوەر، پڕۆژەکانى دایکانە (گۆشت و هێلکە) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، لە ئەنجامدانى فرۆشتنى پڕۆژەکە، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ /  گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر         
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
            ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
    مەرجەکان
          بەڵێننامەى دەست هەڵگرتن، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار لە فەرمانگەی دادنوس.
      
      
  
      بەردەوامبوونى پڕۆژەکە لە کارکردن.
      
      خاوەنی نوێی پڕۆژە نابێت فەرمانبەری حکومی بێت جگە لە زەوی مولک.
      
      ئەستۆپاکی فرۆشیار و کڕیار لە بانکی کشتوکاڵی.
      
      ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە یان بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار.
      
      پێویستە مۆڵەتی پڕۆژەكە و مۆڵەتی تەندروستی ڤێتێرنەری تازە كرابێتەوە.
      
      گۆڕینی خاوەنداریەتی پڕۆژە هەموو پڕۆژەكان دەگرێتەوە جگە لەو پڕۆژانەی كە دامەزراون وە جۆری زەوییەكانیان گرێبەست و بڕیاری دابەشكردنە.
      
      هەر پڕۆژەیەک كڕین و فرۆشتنی لەسەر بكرێت تاكوو ماوەی دوو (٢) ساڵ لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت گۆڕینی خاوەنداریەتی پڕۆژەی بۆ ئەنجام نادرێت. 
      
      پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان/ بەشی سامانی ئاژەڵ هەبێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى) کڕیار.
          پسوولەی پارە وەرگرتن بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧-أ) تایبەت بە گۆڕینی خاوەندارییەتی.
          سێ (٣) وێنەی کەسی کڕیار.
          پێشکەشکردنی داواکاری.
          نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان/ بەشی سامانی ئاژەڵ.
          كۆنووسی باری ئێستای پڕۆژە.
          گرێبەستی لێخۆشبوون (عقد تنازل) لە نێوان فرۆشیار و كڕیار.
          مۆڵەتی كۆن/ ڕەسەنی پڕۆژەكە.
          ئەستۆپاکی بانکی کشتوکاڵی.
          گرێبەستی سەرپەرشتیاری.
          نووسراوی بایۆمەتری.
              ماوەی پێویست
              یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
          تێچوو
              ڕسوماتى پارەدان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان وەردەگیرێت.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
      
      پشكنینی كۆتایی پڕۆژە بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١.
      
      بەرزكردنەوەی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەل و ڤێتێرنەری / بەشی سامانی ئاژەڵ.
      
      تۆماركردنی مامەڵەكە و نووسراوی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لە ژووری هاتووەكان.
      
      پێشكەشكردنی مامەڵەكە بە نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
      
      وردبینیكردن و ئامادەكردن و ڕاییكردنی مامەڵەكە و واژۆكردنی وێنەی نووسراوەكە لەگەڵ مۆڵەتی ڕەسەنی پڕۆژە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
      
      وەرگرتنەوەی مامەڵەكە لە ژووری دەرچووەكان و مۆڵەتی ڕەسەن لە بەشی سامانی ئاژەڵ.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOAWR-13
          دوا دەستکاری
        20-02-2024