پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بە کۆمپانیای گۆشت و بەروبوومەکانی ئاژەڵ و شیرنەمەنی پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
سهرپهرشتى كردنى ههڵمهتهكان دژى نهخۆشییهكانى ئاژهڵ بریتییە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە پێناو پاراستنی سامانی ئاژەڵ، وە بە پێی پلانی ساڵانە لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدرێت.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).
چارەسەرکردنی نەخوشییەکان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پاراستنی تەندروستی گشتی و ڤێتیرنەری و سەلامەتی خۆراک و پاراستنی کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و دابینکردنى بەرهەمى گۆشت و شیرەمەنى تەندروست بۆ مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.
دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر، پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک.
دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى دابین کردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ بەرێوەبەرایەتى ڤیتیرنەرى پارێزگاکان و ڕێکخستن و رێپێدانى مۆلەتى هاوردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ کۆمپانیاکانى ڤیتیرنەرى.
چاککردنى دەستکرد بۆ مانگا چاککردنی مانگای بەکەڵ و زیادکردنی وەچەی نوێ، بەمەبەستی زیاد کردنى بەرهەمى شیر و گۆشت.