پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بە کۆمپانیای گۆشت و بەروبوومەکانی ئاژەڵ و شیرنەمەنی پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
پێدانى بەرچاوڕوونى بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان پێدانى بەرچاوڕوونى بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان سەبارەت بە ئاستى مەترسى لافاو لەسەر ئەو جێگایەى کە هەڵیان بژاردووە بۆ پڕۆژەکەیان و پێشنیار و چارەسەرى زانستى بۆیان بۆ پاراستنیان لە لافاو، لە هەمان کاتدا پاراستنى ڕێڕەوە سروشتییەکان لە تێکچوون وە بووژانەوەى کانى و کارێزەکان سوود وەرگرتن لە ئاو سەر زەوى کە بۆ مەبەستى جیاجیا بەکار دەهێنرێت.
پێدانى مۆڵەت و سەرپەرشتى کردن و جێبەجێکردنى پۆندە هەرەوەرزییەکان بریتییە لە دروستکردنى پۆند بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ مەبەستى زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى و کشتوکاڵى بە شێوەى هەرە وەرزى لەلایەن کۆمەکى هاوڵاتییان و پاڵپشتى ڕێکخراو کۆمپانیاى خێرخوازییەکان ئەنجام دەدرێت.
سهرپهرشتى كردنى ههڵمهتهكان دژى نهخۆشییهكانى ئاژهڵ بریتییە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە پێناو پاراستنی سامانی ئاژەڵ، وە بە پێی پلانی ساڵانە لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدرێت.
بەرهەمهێنان و فرۆشتنى نەمامى باخدارى (مێوە و جوانکاری) ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە بەرهەمهێنانى نەمامى باخدارى (مێوە و جوانکارى) لە نەمامگەکانى باخدارى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستى فرۆشتنیان بەسەر جووتیاران و هاوڵاتیان بە نرخى پاڵپشتیکراو.
فراوانکردنى وزەى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).