دەست بەسەرداگرتنی زەوی کشتوکاڵی وەرگرتنەوەی ئەو زەوییانەی لەبەر دەستی خاوەنەکانیانە و زیاترە لە ڕادەی لادان (تجنیب)، واتا وەرگرتنەوەی دۆنمی زەوی زیادەیە لەو ڕادەیەی کە یاسا دیاریکردووە.
پەسندکردنى بڕیارى دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەیان و گۆڕینیان لە سوودمەندى مردوو بۆ میراتگرەکان پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
تەملیککردنى زەوى جووتیاران بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، ڕەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.
تەکنیکارى زەوى و زار بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
دابینکردنى ڕووبەری پێویست لە زەوى (بەردەڵان) بۆ پڕۆژە نا کشتوکاڵییەکان ڕەزامەندى دانە لەسەر دابینکردنى ڕووبەرى پێویست بۆ پڕۆژە نا کشتوڵییەکان.
دابینکردنى زەوى بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییە بەرهەم هێنەکان دابینکردنى زەوى پێویستە بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان کە ڕووبەرەکەی لە (١٠) دە دۆنم زیاترە، وەک (پەلەوەری (هێلکە و گۆشت)، ماسی، کاوێژکاران، هەنگەلان، بناری چیاکان، خانووی پلاستیکی، کارگەی ئالیک، مەشتەل، قارچک، سەربڕخانە)
چارەسەرکردنی نەخوشییەکان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پاراستنی تەندروستی گشتی و ڤێتیرنەری و سەلامەتی خۆراک و پاراستنی کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و دابینکردنى بەرهەمى گۆشت و شیرەمەنى تەندروست بۆ مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.
دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر، پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک.
دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى دابین کردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ بەرێوەبەرایەتى ڤیتیرنەرى پارێزگاکان و ڕێکخستن و رێپێدانى مۆلەتى هاوردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ کۆمپانیاکانى ڤیتیرنەرى.
چاککردنى دەستکرد بۆ مانگا چاککردنی مانگای بەکەڵ و زیادکردنی وەچەی نوێ، بەمەبەستی زیاد کردنى بەرهەمى شیر و گۆشت.