حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
ڕێکخستنى بەرهەمهێنانى بەروبوومەکان بە شێوەیەکى تەندروست و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و هونەرى و هەروەها پابەندبوونى جووتیاران و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانى کشتوکاڵى و کار ئاسانى بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پڕۆژەکانى باخدارى.
بریتییە لە گواستنەوەى خاوەندارێتى پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگەى پەلەوەر، پڕۆژەکانى دایکانە (گۆشت و هێلکە) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، لە ئەنجامدانى فرۆشتنى پڕۆژەکە، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار.
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
بریتییە لە دابەشکردن و فرۆشتنى نەمامى دارستان لە نەمامگەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەم پرۆسەیە ساڵانە لە مانگى یازدە (١١) تا کۆتایى مانگى چوار (٤)، واتا بۆ ماوەى شەش (٦) مانگ بەردەوام دەبێت.