حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
پێدانى بەرچاوڕوونى بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان سەبارەت بە ئاستى مەترسى لافاو لەسەر ئەو جێگایەى کە هەڵیان بژاردووە بۆ پڕۆژەکەیان و پێشنیار و چارەسەرى زانستى بۆیان بۆ پاراستنیان لە لافاو، لە هەمان کاتدا پاراستنى ڕێڕەوە سروشتییەکان لە تێکچوون وە بووژانەوەى کانى و کارێزەکان سوود وەرگرتن لە ئاو سەر زەوى کە بۆ مەبەستى جیاجیا بەکار دەهێنرێت.
ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە بەرهەمهێنانى نەمامى باخدارى (مێوە و جوانکارى) لە نەمامگەکانى باخدارى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستى فرۆشتنیان بەسەر جووتیاران و هاوڵاتیان بە نرخى پاڵپشتیکراو.
بریتىیە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە زیادکردنى ژمارەى هۆڵەکانى بەخێوکردن سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، دایکانەى گۆشت و هێلکە، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە).