پێدانی مۆڵەتی کار بە کارگەی پڕکردنەوەی بتڵی ئاگر کوژێنەوە پێدانی مۆڵەتی کارە بە کارگەی تایبەتمەند لە بواری پڕکردنەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگە ناحکومییەکان بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
فراوانکردنى وزەی پڕۆژەکانى سامانى ماسی بریتییە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە فراوانکردن یان زیادکردنى حەوزەکانى بەخێوکردن.
خۆتۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردنەوەی کهولی و دروستکردنی لە لایەن کارگەکان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی کهولی یان کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنەکەی.
پێدانى مۆڵەت بۆ بەرهەمهێنانى بنیشت لە دار قەزوان پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
پشکنینی قیڕی شل بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
چاککردنى دەستکرد بۆ مانگا چاککردنی مانگای بەکەڵ و زیادکردنی وەچەی نوێ، بەمەبەستی زیاد کردنى بەرهەمى شیر و گۆشت.
گۆڕینى خاوەندارێتى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ بریتییە لە گواستنەوەى خاوەندارێتى پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگەى پەلەوەر، پڕۆژەکانى دایکانە (گۆشت و هێلکە) لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، لە ئەنجامدانى فرۆشتنى پڕۆژەکە، لە فرۆشیارەوە بۆ کڕیار.