حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
673
خزمەت

کار و کەرتی تایبەت

لەبەر پێویستی هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بۆ نمونە کۆمپانیاکانی سیکیوریتی بۆ پەیوەندی ناوخۆیی نێوان فەرمانبەرەکانیان لە کاتی کارکردنیان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی بێتەل، کە پێویستی بە دابینکردنی لەرەلەری (VHF, UHF) هەیە، بۆیان تەرخان دەکرێت لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
خەمڵاندنی پێداویستییەکانی کارگەکانى کەرتى پیشەسازى تایبەتە لە کەرەستەى سەرەتایی (مواد اولية) و کەرەستەى یەدەگ (مواد احتیاطیة).
ئەو كۆمپانیایانه‌ی كه‌ بارەگای سه‌ركییان له‌ یه‌كێک له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له‌ شارێكی تری هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه‌ كۆمپانیایه‌ک بارەگای سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌یه‌وێت لق بكاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی یان دهۆک یان هه‌ڵەبجه‌.
خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (LTE 4G) کە لەبەر دەستە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ئێستا لە لایەن (٤) چوار کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بریتییه‌ له‌ زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه‌ به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی.
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.