حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
671
خزمەت

کار و کەرتی تایبەت

دیاریکردنى بەرزى باڵەخانە و بیناکان لە ناوەوەى سنورى فڕۆکەخانە و هەندێک ڕووبەرى دیاریکراو لە دەرەوەى سنورى فڕۆکەخانە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر سەلامەتى فڕۆکەوانى فڕۆکەخانە، بە پێى نەخشەى سیستەمى (OLS) بە پشت بەستن بە ستاندارەکانى (ICAO) لەم بوارە.
دیاریکردن و ئامادەکردنى گشت بەربەستەکانى سروشتى و دەستکرد لە سنورى ڕووتەختە بەربەستەکان و نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان لەسەر نەخشەى (AIP)ى فڕۆکەخانە.
هەلەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژەی پێشنیارکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەخشەسازییان بۆ کراوە و پڕۆژەی پێویستن لە هەرێمی کوردستان.
دوای کۆکردنەوەی پلانی وەزارەتەکان بەپێی پێویستیی ئەو وەزارەتە چەند پڕۆژەیەک دەخەنە بەردەست، بە شێوەی لیست کۆدەکرێنەوە و وەکو هەلی وەبەرهێنان دەخرێنە بەردەست.
بریتییە لە وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن قەرزێک پێش خاوەن قەرزەکانی دیکە، وەک پێشخستنی بەهای فرۆشراو بۆ فرۆشیار، یان ئەو شایستانەی، کە تایبەتن بە بەڵێندەر و ئەندازیار، کە لە ئەستۆی خاوەن باڵاخانەی سەر موڵکەکەیە، یان پێشخستنی هاوبەش لەکاتی دابەشکردنی موڵک؛ ئەگەر یەکێک لە هاوبەشەکان زەرەرمەند بێت لە ئەنجامی دابەشکردنەکە. هەموو ئەمانەش بە دانپێدانانی لایەنەکان یان بە بڕیاری دادگا دەبێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی کارگە غازەکان، تانکی غازی شل دوو ساڵ جارێک و سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردن و پڕکردنەوەی غازی شل و تۆڕی بۆڕی غاز و پشکنینی زەمینی لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین (شهادة فحص).