نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی خزمەتگوزاری گشتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
خۆتۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردنەوەی کهولی و دروستکردنی لە لایەن کارگەکان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی کهولی یان کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنەکەی.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی تاقیگەی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی تاقیگە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.
دەرهێنانی کارتی تەندروستی کرێکاران پێدانی کارتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتییەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستییان.
هاوردەکردنی کلۆر و شەب هاوردەکردنی کلۆر و شەب و ماددە کیمیاوییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیاکان و بازرگانان.
چاودێریی دایک پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بۆ کۆمپانیا و کارگە و شوێنی فرۆشتنی خواردنەوەی بەرهەمە کهولییەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە کهولییەکان یان کەرەستەی سەرەتاییەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.