دروستکردنی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتی پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
مۆڵەتی هاوردنی شیری وشک پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی شیری وشکە (شیری منداڵان و گەوران) لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پەسەندکردنی بڕوانامەی مەساج و تاتۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ تووشبووانی تالاسیمیا (لە دەرەوەی هەرێم) ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسکە، بۆ نەخۆشانی تووشبووی تالاسیمیا، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجامبدرێت.
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ توشبووانی تالاسیمیا (لە ناوەوەی هەرێم) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی توشبووی تالاسیمیا کە پێویستییانە.
خزمەتگوزاری نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)، بۆ منداڵانی نابیستی زگماکی.
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی جگەر (لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە) مۆڵهتى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنهوه)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
چارەسەری دووەمی لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش بۆ چارهسهرى دووهمى ڕەوانە کرابێت.
چارەسەری سێیەمی لە نەخۆشخانە و سەنتەر پسپۆڕییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش ڕەوانە دەکرێت بۆ چارەسەری سێیەمی، واتە (احالە) کرابێت.