چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وهک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.
کوتانی ئافرەتان پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردە کۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانی.
کوتانی منداڵان پێدانی ڤاکسین بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک (١) ڕۆژی تا شەش (٦) ساڵی.