پێناسە
              پشکنينى خوێنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
              پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
          مەرجەکان
          پێویستە داواکار بەڵگەنامە و نووسراوى دادگای لا بێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          ئەگەر هاوڵاتی هەرێمی کوردستان یان عێراقی بێت ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى.
          پێویستە هەریەک لە ژنەکە و پیاوەکە دوو (٢) وێنەی ڕەنگاوڕەنگیان لا بێت.
          بۆ بیانییەکان کۆپییەکی پاسپۆرت.
              ماوەی پێویست
              حەوت (٧) ڕۆژ.
          تێچوو
              بڕی (٤٥,٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          سەرەتا خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی دادگا دەکات، بە مەبەستی هێنانی بەڵگەنامە و نووسراوی دادگا.
      
      لە ڕێگای دادگاوە بە نووسراوێک ڕەوانەی ئەو بنکە تەندروستییە دەکرێن کە خزمەتەکەی تێدا پێشکەشدەکرێت.
      
      سەردانی ژووری تۆمار دەکات، بۆ تۆماری ناو و زانینی ژمارەی سەردانیان.
      
      فایلی بۆ دروستدەکرێت، بڕی (٤٥,٠٠٠) چل و پێنج هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، بە نووسراوێک کە هاوپێچ کراوە.
      
      بۆ پشکنین لە ژووری تاقیگە خوێنی لێ وەردەگرێت و پسوولەیەکی پێ دەدەن بۆ کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.
      
      فۆرمی داواکاری
          فۆرمی پشکنینی پێش هاوسەرگیری
فایل
          فۆڕمی پشکنینی پێش هاوسەرگیری
  (873.87 KB)
              یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOH-59
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        03-03-2024