بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان خزمەتگوزاری سپاردنی کتێب و چاپکراوی ناخولەکی لە ڕێگەی هۆبەکانی سپاردن پێشکەشدەکات، و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی (یاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٣ هەموارکراو - مادەی هەشتەم) بەپێدانی ژمارەی سپاردن بۆ کتێب و چاپکراوی ناخولەکی پێش چاپکردنیان و تۆمارکردنیان لە تۆمارەکانی سپاردن لە بەرامبەر وەرگرتنی پێنج (٥) دانە لە هەر کارێک دوای چاپکردن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.