پێناسە
              دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوونە بۆ ئەو قوتابی / خوێندکارانەی، کە لە دەرەوەی ناوەندی شار یان قەزایانەن کە لقی زانکۆکانی تێدایە.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی بەشەناوخۆکان بۆ قوتابی/ خوێندکاران
        
  
ناونیشانەکان
      
      
      
      
  
  
  
  
  بەشەناوخۆیى شەهیدشەوکەت شێخ یەزدین
هەولێر – شەقامى سەرەکى کەرکوک هەولێر / نزیک شەقامى دارەتوو بەرامبەر گەرەکى ژیان
            
    بەڕیوەبەرایەتى بەشەناوخۆیى 18 ى شوبات
هەولێر  –  شەقامى زانکۆ  -  تەنیشت سەرۆکایەتى زانکۆى سڵاحەدین .
            
    مەرجەکان
          پێویستە قوتابی / خوێندکار پێشتر لە زانکۆ خۆی تۆمار کردبێت.
      
      
  
      پێویستە قوتابی / خوێندکار نیشتەجێی دەرەوەی شار یان ئەو قەزایە بێت، کە زانکۆکەی تێدایە بەپێی شوێنی کەمپی هەر زانکۆیەک.
      
      پێویستە خوێندکار / قوتابی نووسراوی پشتگیریی کۆلێژەکەی هەبێت. 
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی نیشتمانی 
          كۆپی كارتی زانیاری.
          پشتگیری نیشتهجێبوون (موختار).
          پشتگیری کۆلێژ یان پەیمانگە.
          سێ (٣) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
          فۆڕمی خۆراک.
              ماوەی پێویست
              یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
          تێچوو
              - بۆ قوتابی/ خوێندکارانی بە شێوازی پاڕاڵێڵ دەخوێنن ساڵانە (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          دوای ئەوەی قوتابی / خوێندکار خۆی تۆمار دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکان دەکات.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
      
      سەردانی ژووری داتا و زانیاری دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی ناسنامە و دیاریکردنی ژوور لە بەشە ناوخۆییەکە.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
          
      واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOHE-16
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        25-11-2024