پێناسە
              پێدانى کۆپى نوێى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە بەو هاوڵاتییانەى کە پێشتر یەکسانکردنیانی بڕوانامەیان بۆ ئەنجامدراوەو پێویستیان بە کۆپى زیاترى بڕیارى یەکسانکردنە.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
ماڵپەڕ
          
      کاتی کارکردن
              (٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
            ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
    مەرجەکان
            پێشتر یەکسانکردنى بڕوانامە کرابێت و بڕیارى لەبارەوە دەرچوبێت.
      
      
  
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          وێنەیەک لە بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە.
              ماوەی پێویست
              سێ (٣) ڕۆژ بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
          تێچوو
              بیست و پێنج هەزار دینار (25000).
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان دەکات، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى.
      
      سەردانی ژووری بەرێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان، بەمەبەستی هامش لەسەر داواکارییەکە و دیاریکردنی هۆبەی دواتر بەپێی پسپۆڕییەکەی.
      
      سەردانیکردنی هۆبە بەپێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و وردبینیکردنیان.
      
      سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
      
      سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
      
      سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOHE-34
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        24-10-2024