یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
بڕیارى یەکسانکردن بڕوانامەی بیانی بە زمانى عەرەبى گۆڕینى بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانییە بۆ سەر زمانی عەرەبی، کە پێشتر بڕیاری یەکسانکردنی بە زمانی کوردی بۆ دەرکراوە.
نوسراوى پشتگیرى پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان پێدانى نوسراوى پشتگیرى بۆ ئەو کەسانەی لە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەدان و پشتگیرییەکە تەنها بۆ سەنتەرەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکانە.
لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
پێدانى مۆڵەتى خوێندن بۆ دەرەوەى ووڵات لە چوارچێوەى زەمالات (Scholarships) ناردنى ئارەزمەندان فەرمانبەر بێ یاخود نا بۆ دەرەوەى ووڵات بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى زەمالات کە ووڵاتانى دەرەوە دەبەخشنە بە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
پێدانى مۆڵەتى خۆتەرخانکردنی زانستی بۆ دەرەوەى ووڵات خۆتەرخانکردنی زانستی بریتییە لە وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکردنى زانستى بەمەبەستی بەرزکردنەوە و فراوانکردنی توانای زانستی و ئەکادیمی تایبەت بە بواری خوێندنی باڵا و خزمەتی زانکۆیی لە چوارچێوەی پۆست دکتۆرا (Post- Doctorate) و ساباتیکەڵ لیڤ (Sabbatical Leave)، بە بەپێی ئەو مەرج و پێداویستییانەی لە رێنمایی هاتووە.
پێدانى مۆڵەتى خوێندن بۆ دەرەوەى ووڵات لە چوارچێوەى پلانى پەسەندکراوى زانکۆکان ناردنى ئارەزمەندان کە تەنها فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستین (دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى حکومى) بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى پلانى پەسەندکراوى زانکۆکان .
دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا کە فەرمانبەرى سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستین لە دەرەوەى ووڵات خوێندنیان بە سەرکەوتووى خوێندنیان تەواوکردووە.
بەدواداچوون و کارئاسانی بۆ کاندیدانی بەرنامەی (HCED ) زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق ئەم بەشە تایبەتە بە بەدواداچوون و کارئاسانکردنی کارەکانی کاندیدانی بەرنامەی (HCED)زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق.
دیارکردنى کۆنمرە ( موعەدەل)ى بڕوانامەى یەکسانکراو دەرهێنان یاخود دیاریکردنى کۆنمرەى ئەو بڕوانامانەى دەرەوەى وڵات کە بڕیارى یەکسانکردنیان بۆ دەرکراوەو گواستنەوەی (تەحویل) بۆ سیستمى رێژەى سەدى عیراقى.