کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
گۆڕینى بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانییە بۆ سەر زمانی عەرەبی، کە پێشتر بڕیاری یەکسانکردنی بە زمانی کوردی بۆ دەرکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
هەولێر- رێگاى کەرکوک- شەقامى هادى چاوشلى- نزیک مزگەوتى رەشاد موفتى
ئیمەیل equalization.directorate@mhe-krg.org
07714586768-07501446768
مەرجەکان
پێشتر یەکسانکردنى بڕوانامە کرابێت و بڕیارى لەبارەوە دەرچوبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
- بیست و پێنج هەزار دینار (٢٥,٠٠٠).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان دەکات، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارى.
سەردانی ژووری بەرێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان، بەمەبەستی هامش لەسەر داواکارییەکە و دیاریکردنی هۆبەی دواتر بەپێی پسپۆڕییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبە بەپێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و وردبینیکردنیان و ئامادەکردنی بڕیاری یەکسانکردن.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-37
دوا دەستکاری
24-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان