تۆمارکردنی گرێبەستی بارمتەی دەستداری (الرهن الحيازي) بریتییە لە تۆماركردنی گرێبەستێك لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بە دانانی موڵكی قەرزدار لەژێر بارمتە بەو مەرجەی موڵكەكە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێكی باوەڕپێكراو (يد عدل) كە ناوی ئەو كەسە لە تۆماری هەمیشەییەكە و لە مامەڵەكە تۆمار كرابێت و ئەو رەفتارە بە دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجام دەدرێت بۆ بەرژەوەندی خاوەن قەرز.
تۆمارکردنی موڵک بە ناوی کەسی واتایی (تسجیل العقار باسم الشخص المعنوي) بریتییە لە تۆمارکردنى گرێبەستێک لە نێوان فرۆشیار و کڕیار، بەڵام کڕیار کەسى واتاییە (شخص معنوي)، بەپێى یاسا ئەم کەسایەتییە پێدراوە وەکو (کۆمپانیا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان)، کە بەپێی چەند مەرجێک و ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمارکردنەکە ئەنجامدەدرێت.
کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپوری تایبەت و دانانی پێشانگا (دوکان)ی کڕین و فرۆشتنی پارچەی کەلەپووری خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
گەڕانەوەی بارمتە بەشێکە لە خزمەتگوزارى لە کاتی ڕێپێدانى تێکدانی خانوو یان بیناکردن لە ڕێگەى ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان بڕی بارمتەی دیاریکراو دادەنێن، دواى تەواوكردنى خانوو و باڵاخانە ئەو بڕە پارەى وەكو بارمتە دايان ناوە دەتوانن لە شارەوانى وەرى بگرنەوە دواى جێبەجێكردنى گشت ڕێنماييەكانى شارەوانى.
كهشف و خوێندنهوی پێوهری کارەبا كهشف و خوێندنهوەی پێوهر، لهسهر داواكاری هاوبهش بۆ زانینی گوژمهی پسوولهی كارهبا.
داواکردنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵ وەرگرتنی لێبوردن لە باجە لەسەر زەویی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک)، ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون. ئەم زەوییە بێبەرامبەر پێیدەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.