حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
673
خزمەت

زەوی و خانوبەرە

بریتییە لە فرۆشتنی موڵکێک لە لایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە شێوەی زێدەگری، کە نیشانەی بارمتە یان مافی نایابی لەسەر تۆمارکراوە، بە پێشکەشکردنی داواکارییەکی نووسراو لە لایەن خاوەنی قەرز، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزەکەی و سوودەکانی ئەگەر شایستەی بوو ( مستحق الادا‌ء).
بریتییە لە وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن قەرزێک پێش خاوەن قەرزەکانی دیکە، وەک پێشخستنی بەهای فرۆشراو بۆ فرۆشیار، یان ئەو شایستانەی، کە تایبەتن بە بەڵێندەر و ئەندازیار، کە لە ئەستۆی خاوەن باڵاخانەی سەر موڵکەکەیە، یان پێشخستنی هاوبەش لەکاتی دابەشکردنی موڵک؛ ئەگەر یەکێک لە هاوبەشەکان زەرەرمەند بێت لە ئەنجامی دابەشکردنەکە. هەموو ئەمانەش بە دانپێدانانی لایەنەکان یان بە بڕیاری دادگا دەبێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، بە دانانی موڵکی قەرزدار لە ژێر بارمتە، بەو مەرجەی موڵکەکە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێکی باوەڕپێکراو (ید عدل)، بە مەرجێک ناوی ئەو کەسە لە تۆماری هەمیشەییەکە و مامەڵەکە تۆمارکرابێت. ئەم گرێبەستە بە ڕەزامەندی و دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجامدەدرێت.
بریتییە لە پێدانی زانیاری تایبەت بە موڵک لە چوارچێوەی دەقی داواکاری بۆ لایەنی فەرمی یان دادگا یان خاوەنی موڵکەکە، کە داوا دەکات یان هەر کەسێک دوای ئەوەی، کە هۆکاری بەجێ پێشکەشی فەرمانگە دەکات.
دیاریکردنى بەرزى باڵەخانە و بیناکان لە ناوەوەى سنورى فڕۆکەخانە و هەندێک ڕووبەرى دیاریکراو لە دەرەوەى سنورى فڕۆکەخانە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر سەلامەتى فڕۆکەوانى فڕۆکەخانە، بە پێى نەخشەى سیستەمى (OLS) بە پشت بەستن بە ستاندارەکانى (ICAO) لەم بوارە.
دیاریکردن و ئامادەکردنى گشت بەربەستەکانى سروشتى و دەستکرد لە سنورى ڕووتەختە بەربەستەکان و نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان لەسەر نەخشەى (AIP)ى فڕۆکەخانە.
بریتییە لە پاشگەزبوونەوە لە تۆمارکردنی ئەو موڵکەی کە بە وەقف تۆمارکراوە، پاڵپشت بە بەڵگەنامەیەک، کە لە دادگایەکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت یان بڕیارێکی دادگا، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
بریتییە لە تۆماركردنی گرێبەستێك لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بە دانانی موڵكی قەرزدار لەژێر بارمتە بەو مەرجەی موڵكەكە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێكی باوەڕپێكراو (يد عدل) كە ناوی ئەو كەسە لە تۆماری هەمیشەییەكە و لە مامەڵەكە تۆمار كرابێت و ئەو رەفتارە بە دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجام دەدرێت بۆ بەرژەوەندی خاوەن قەرز.